Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 16:26

پڕۆژەی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی هەرێم کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

بڕی یەك ملیۆن یۆرۆ بۆ پڕۆژەكە تەرخانكراوە
کوردستان TV
100%

پڕۆژەی بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان (TIGRIS) كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە و بڕی یەك ملیۆن یۆرۆش بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە تەرخانكراوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان رۆژی چوارشەممە 15-11-2017 لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەو پڕۆژەیە لە چوارچێوەی سەردانێكی پێشووتری د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ئەڵمانیا باسی لێكراوە.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا باسکراوە، لە مانگی ئابی ئەمساڵیشدا یەكێتیی ئەوروپا رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی تێچووی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە نیشانداوە.

هەر بەپێی راگەیێندراوەکە لە رۆژانی (8 تا 10ی 11-2017) شاندێكی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە زانكۆی (جۆرج ئۆگەست گوتینگن) لە شاری ‌(گوتینگن)ی ئەڵمانیا بەشدارییان لە یەكەم كۆبوونەوەی پڕۆژەی (TIGRIS)دا كردووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا هێمای  بۆ ئەوەش کردووە کە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە دەرگایەكی دیكە بەڕووی زانكۆكانی كوردستان دەكاتەوە، "هاوكات دەرفەتی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دكتۆرا بۆ خوێندكارانی كورد لە زانكۆكانی ئەڵمانیا و چیك دەڕەخسێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.