سیناتۆر مارکۆ روبیۆ لەگەڵ فەلاح مستەفا کۆبووەوە و جەخت لەسەر دەستپێکردنی گفتوگۆ لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکاتەوە.
نووسینگەی رۆژنامەڤانی مارکۆ روبیۆ، سیناتۆری کۆمارییەکان توویتێکی کردووە و وێنەی مارکۆ رۆبیۆ و فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە.
سیناتۆر مارکۆ روبیۆ رایگەیاندووە "گفتوگۆیەکی باشمان لەگەڵ فەلاح مستەفا، وەزیری دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەربارەی ئاسایشی ناوچەکە و چالاکییە خراپەکانی ئێران کرد".
سیناتۆرەکەی فلۆریدا، کە رکابەری دۆناڵد ترەمپیش بوو بۆ بوون بە کاندیدی پارتی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە ساڵی 2016، باس لەوەشدەکات "پێویسته سەرکردەکانی بەغدا و هەولێر کارئاسانی بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ بکەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ هەموو عێراق".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.