Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 13:29

راپۆرتێک: عێراق یه‌که‌م قوربانیی ده‌ستی تیرۆره‌ لەجیهاندا

ساڵی 2016، 9765 كه‌س له‌ عێراق بوونه‌ته‌ قوربانیی ده‌ستی تیرۆر
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی ئاماژه‌كانی تیرۆری جیهانیی، عێراق هێشتا له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می قوربانیی ده‌ستی تیرۆردا ماوه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌ی كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا له‌ چه‌ند وڵاتێك زیادیان كردووه‌، به‌ڵام بۆ ساڵی 2016  و تا مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵیش، عێراق له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا بووه‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی په‌یمانگای ئابووری و ئاشتی ئوسترالی، بۆ توێژینه‌وه‌، ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ تیرۆری جیهانی پاشه‌كشه‌ی كردووه‌و ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ جیهان كه‌مبوونه‌ته‌وه‌. له‌ ساڵی 2017 دا 25673 كه‌س له‌ جیهاندا بوونه‌ته‌ قوربانیی ده‌ستی تیرۆر، به‌راورد به‌ ساڵی 2014 رێژه‌كه‌ 22% كه‌میكردووه‌.

‌راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ "ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌و 4 وڵاته‌ی زۆرترین زیانیان به‌ده‌ستی تیرۆر كردووه‌ كه‌میكردووه‌، ئه‌وانیش، سووریا، پاكستان، ئه‌فغانستان و نه‌یجیریان و ریژه‌ی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر 80% كه‌مبووه‌ته‌وه‌

راپۆرته‌كه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌ "ژماره‌ی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر هێشتا به‌رزه‌ و به‌هۆی هێرش و په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌كانی داعش دژی خه‌ڵكی سڤیل پاش له‌ده‌ستدانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه‌، یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی به‌ به‌رزی مانه‌وه‌ی ژماره‌ی‌ قوربانییه‌كان. به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، ساڵی 2016، 9765 كه‌س له‌ عێراق بوونه‌ته‌ قوربانیی ده‌ستی تیرۆر".

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ له‌باره‌ی "بوونی ئاراسته‌ی دیكه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه‌وه‌" هۆشداریی ده‌دات، پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك وڵات كه‌ تیرۆر زیانی پێگه‌یاندوون، چونكه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك وڵاتدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ كه‌سێك هه‌بووه‌ به‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌كان كوژراوه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌  ساڵی 2015 دا65 كه‌س له‌و وڵاتانه‌دا كوژراوه، به‌ڵام ساڵی 2016 ژماره‌كه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 77 كه‌س. هه‌ر بۆیه‌ مایه‌ی نیگه‌رانییه‌ له‌و 106 ده‌وڵه‌ته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی تێداكراوه‌ سێ به‌شیان، ژماره‌ی قوربانیانی تیرۆر تێیاندا زیادیكردووه‌".

راپۆرته‌كه‌ هۆشداریی ده‌دات و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ "ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ چه‌كدار و سه‌ركرده‌كانی داعش، عێراق و سووریا جێبهێڵن و په‌یوه‌ندی به‌ لقه‌كانی دیكه‌ رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌وه‌ یان گرووپه‌كانی دیكه‌یان له‌ وڵاتانی دیكه‌ بكه‌ن. چونكه‌ ساڵی 2016، به‌ده‌ر له‌ رووداوه‌كانی 11ـی سێپته‌مبه‌ر، خوێناویترین ساڵی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بووه‌ له‌وه‌تای‌ ساڵی 1988ـه‌وه‌".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.