Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:37

شیرین عه‌بدولوه‌هاب لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت

له‌ گۆرانیگوتن دوور ده‌خرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ڕه‌تی كردۆته‌وه‌ گۆرانییه‌ك بۆ خوشه‌ویستی وڵاتی میسر بڵێت خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی میسری ( شیرین عه‌بدولوه‌هاب ) لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌لدا ده‌كرێت و له‌ گۆرانیگوتن دوور ده‌خرێته‌وه‌ .

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هونه‌رمه‌ند( شیرین عه‌بدولوه‌هاب) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئاهه‌نگێكدا ناوبراو داوای لێده‌كرێت گۆرانییه‌ك بۆ خوشه‌ویستی وڵاتی میسر بڵێته‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌و داوایه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ .

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان و موزیكژه‌نانی میسر تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌ (میسر)ی خستۆته‌ پاڵ ئه‌و گۆرانیبێژه‌و بریاری داوه‌ له‌ گۆرانیگوتن رابگیرێت و لێكۆڵینه‌وه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌ستپێكردووه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.