Erbil 38°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 23:59

هه‌واڵگری عێراق له‌ رێگای موه‌لیده‌ ئه‌هییله‌کانه‌وه‌ چاودێری ماڵه‌ کورده‌کانی که‌رکوک ده‌کات

داوای ژماره‌ی موبایل و كۆپی ناسنامه‌ی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن
کوردستان TV
#7 #9
100%

له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقه‌وه‌ چاودێری ئه‌و ماڵه‌ كوردانه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌شاری كه‌ركوك ماونه‌ته‌وه‌و به‌داواداچوونیش بۆ ئه‌و ماڵانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شاره‌كه‌یان به‌جێهشتووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ نێو شاری كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ده‌زگای هه‌واڵَگری عێڕاق داوای له‌خاوه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی گه‌ڕه‌كی (فه‌یله‌ق - كوردستان) شاری كه‌ركوك كردووه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ماڵانه‌ی كاره‌بایان له‌موه‌لیده‌كانیان راكێشاوه‌ ناوی خۆیان و ژماره‌ی مۆبایل وكۆپی ناسنامه‌كانیان ڕاده‌ستی خاوه‌ن موه‌لیده‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چه‌ند كه‌س له‌و گه‌ڕه‌كه‌ ماڵی به‌جێهێشتووه‌ و هۆكاری جێهێشتنه‌كه‌یان چییه‌ وبناسرین له‌لای ئه‌وان.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.