Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:31

کچه‌ هونه‌رمه‌ندی کورد "گۆنول دیلان" به‌رهه‌مێکی نوێ بڵاوده‌که‌مه‌وه‌ 

له‌ 5 تراك پێكهاتووه‌
Gonol-delin
کوردستان TV
100%

گۆنول دیلان له‌ ساڵی 1991 له‌ ئامه‌د له‌ دایكبووه‌ كچه‌ هونه‌رمه‌ندی باكووری كوردستانه‌ ناوێكی دیاری باكووری كوردستانه‌، ئه‌و توانیویه‌تی له‌ بواری گۆرانی گوتن و سینه‌مادا جێ په‌نجه‌ی خۆی بكاته‌وه‌.

شایانی باسه‌  یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆنول  له‌ساڵی 2008 یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانی  بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ 14 تراكی به‌ ناوی " ئه‌وه‌ی من بخوازێت قازانج ده‌كات"  ، ئه‌و كات ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌بووه‌، ئه‌لبوومێكی زۆر فرۆشراو ئێستاش به‌شێوازی ئۆنلاین ده‌فرۆشرێت ،له‌ ساڵی 2009 به‌شداری یه‌كه‌مین فیلمی سینه‌مایی له‌ ئیسته‌نبووڵ كردوه‌ به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی له‌ یه‌كه‌مین كاری سینه‌مایی هه‌ر هه‌مان ساڵ به‌شداری له‌ فیلمێكی دیكه‌ كرد، كه‌ له‌و كاتدا به‌ كارێكی گرنگ ناوزه‌رد كرا.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دراماكانی ژان، گۆنول دیلان زیاتر له‌ نێو خه‌ڵكدا ناسرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی شاره‌زابوون له‌ میوزیك و گۆرانی كوردی، له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ كوردییه‌كانی باكووری كوردستان داواكرا به‌رنامه‌یه‌كی رۆژانه‌ پێشكه‌ش بكات.

ئێستا گۆنول دیلان سه‌رقاڵی تۆماركردنی ئه‌لبوومێكی گۆرانی و میوزیكی كوردییه‌ كه‌ له‌ 5 تراك پێكهاتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كار بۆ وێنه‌گرتنی نوێترین ڤیدیۆكلیپی گۆرانی ده‌كه‌م، كه‌ له‌ باكووری كوردستان كاری وێنه‌گرتنی بۆ ده‌كرێت.

شایانی باسه‌ له‌ بواری نمایشی جل وبه‌رگیشدا گۆنول كاری كردووه‌، له‌ یه‌كێك له‌ نمایشه‌كاندا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.