Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:09

چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراو له‌ که‌رکوک ئۆتۆمبێڵی هاووڵاتییه‌کی کورد ده‌دزن

جلی خاكیان له‌به‌ر بووه‌
کوردستان TV
#7 #9
100%

له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌و كه‌جلی خاكیان له‌به‌ر بووه‌ ، ئوتۆمبێڵی هاووڵاتییه‌كی كورد له‌ شاری كه‌ركوك ده‌دزن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین - قادسیه‌ی ۱ـی شاری كه‌ركوكـ نزیكـ یانه‌ی وه‌رزشی سۆلاف ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی (هۆشیار نه‌جمه‌دین) له‌جۆری (سۆرینتۆ - مودێل ۲٠۱۵ - ژماره‌ ۱۸٦۱٦۸ سلیمانی - ڕه‌نگـ سپی) له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ دزرا كه‌جلی خاكیان له‌به‌ر بووه‌.

 به‌ وته‌ی كه‌سانی نزیك له‌ رووداوه‌كه‌، كه‌سه‌كان ئۆتۆمبێلێكی جۆری مه‌رزییه‌ی ده‌بڵ ئه‌كسل یان پێبووه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.