وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایده‌گه‌ێنێ، حزبوڵڵا رێكخراوێكی تیرۆریستییه و كه‌ره‌سته‌یه به‌ده‌ست ئێران و ئه‌و هۆكاری كێشه‌یه له لوبنان
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، عادل جوبه‌یر رایگه‌یاند: سه‌عد حه‌ریری به خواست و ویستی خۆی له سعوودیه ژیان ده‌گوزه‌رێنێت و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لوبنان، كارێكه په‌یوه‌ندی به خۆی هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: حزبوڵڵا رێكخراوێكی تیرۆریستییه و كه‌ره‌سته‌یه به‌ده‌ست ئێران و ئه‌و هۆكاری كێشه‌یه له لوبنان.
عادل جوبه‌یرگوتیشی: ده‌ستمان به ئاراسته‌كردنی بانگهێشتكردن بۆ كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كردووه كه له ٢٢ و ٢٣ی ئه‌م مانگه له سعوودیه به ئامانجی یه‌كخستنی دید و ریزه‌كانی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ساز ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.