بومه‌له‌رزه له ئه‌نجامى جوڵان و تێكشكانى تاوه‌ره‌كانى ناوه‌وه‌ى زه‌وى به‌هۆى گۆڕانه جیۆلۆجیه‌كانه‌وه ده‌بێت به‌شێوه‌ى شه‌پۆلى خێرا ناوچه‌كانى ڕوودانى بومه‌له‌رزه‌كه ده‌هه‌ژێنێت.
ئه‌و به‌شه‌ى كه بومه‌له‌رزه‌كه ده‌ست پێده‌كات له‌ناو زه‌وى پێی ده‌وترێت هایپوسینته‌ر (ناوكى مه‌ڵبه‌ندى بومه‌له‌رزه) به‌ڵام ده‌سته‌واژه‌ى (بنكه‌ى سه‌ره‌وه‌ى بوومه‌له‌رزه) به‌و شوێنه ده‌گوترێت كه كه‌وتووته سه‌ر ناوكى بنكه‌ى بوومه‌له‌رزه‌كه به‌مه‌ش ده‌وتریت ئیپى سینته‌ر، هه‌ندى جار بومه‌له‌رزه‌ى بچۆك دروست ده‌بیت له ناوچه‌ییك به‌ڵام دواتر له هه‌مان ناوچه بومه‌له‌رزه‌ى گه‌وره روو ده‌دات كه ئه‌مه‌یان ویران كه‌ره و زیانى زۆرى لێده‌كه‌ویت.
تا ئێستا زانست به ته‌واوه‌تى نه‌یتوانیوه پێشبینى ڕوودانى بومه‌له‌رزه بكات هه‌روه‌ها زانایان ده‌توانن پێشبینى ڕوودانى بومه‌له‌رزه بكه‌ن به‌ڵام ناتوانن كاتى ڕووداوه‌كه‌ى ده‌ست نیشان بكه‌ن و وێراى دیاریكردنى هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى بوومه‌له‌رزه‌یان لێوه ده‌ستپێده‌كات.
پله‌كانى بومه‌له‌رزه له 1 پله‌وه ده‌ست پێده‌كات و له 10 پله‌دا كوتایى دێت، به‌پێى پله‌كان زیانه‌كانى بومه‌له‌رزه به‌م شێوه‌یه دیاریكراوه و دو ئامێر هه‌یه بۆ پێوانه‌كردنى بومه‌له‌رز
1- پێوه‌ری مێركاڵى.
2 پێوه‌ری رێخته‌ر.
پێوه‌رى مێركاڵى، له ئێستادا ئه‌م پێوه‌ره زۆر كه‌م به‌كار ده‌هێنرێت چونكه ئه‌م پێوه‌ره به ژمێرى ورد بومه‌له‌رزه دیارى ناكات به‌ڵكو له‌ڕیێ زه‌ره‌رو زیانه‌كانى هێزى بومه‌له‌رزه‌كه دیارى ده‌كات.
ئامێرى رێخته‌ر، ئامێرێكه به‌كار ده‌هێنرێت بۆ پێوانه‌كردنى پله‌كانى بومه‌له‌رزه، بۆ یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن ( چارلز ریخته‌ر ) وه له ساڵى 1935 دا دروستكراوه و تا ئێستاش له جیهاندا بۆ پێوانه‌كردنى گوژمى بومه‌له‌رزه به‌كارده‌هێنرێت.
به پێى پله‌كانى ئه‌و ئامێره پله‌كانى بومه‌له‌رزه به‌م شێوه‌یه‌ن:
1 بۆ 4 ، هیچ زیانێكى به‌دواوه نابێت و ته‌نیا مروڤ هه‌ست به له‌رزین ده‌كات.
4 بۆ 6 ، به پله‌ى ناوه‌ند ناسراوه زیان به شار و شوێنى نیشته‌جێبوون و ته‌لاره‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
7 بۆ 10 ، كۆتا پله‌یه و به مه‌ترسیدارترین پله ده‌ستنێشان كراوه، كه ده‌بێته هۆى داڕوخانى هه‌موو ته‌لاره‌كان و بارستاییه‌ك له‌سه‌ر زه‌وى و شوێنه‌وارى ناهێڵێت.
به‌هێزترین وێرانترین بومه‌له‌رزه تا ئێستا له مێژوودا تۆمار كرابێت و له ناوچه‌كانى جیهان به‌م شێوه‌یه‌ن:
1- بایو بایو شیللى، له 22ـی مایسى ساڵى 1960 بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى 9,5 پله شارى فالدیفاى هه‌ژاندووه و ئه‌وه‌ش بۆته هۆى گیان له‌ده‌ستدانى 5 هه‌زار هاووڵاتى و زیان پێگه‌یاندن به بڕى 550 ملیۆن دۆلار به‌و وڵاته.
2- ئالاسكا، چه‌ند جاریك بومه‌له‌رزه ناوچه‌كانى ئالاسكاى گرته‌وه ناوچه‌ى باشوور، دوورگه‌ى ئه‌ندریانوف و ئه‌لیوتیان هه‌روه‌ها ناوچه‌ى ئمیر ولیام له 28 ئادارى ساڵى 1964 دا بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى 9,2 پله له ناوچه‌ى ئمیر ولیام لى ئالاسكا ڕویداوه و به‌هویه‌وه 128 هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و زیانى 311 ملێون دۆلار به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووه.
3- ژاپۆن، له وڵاتى ژاپۆن چه‌ند جارێك بومه‌له‌رزه‌ى به‌هێز و وێرانكه‌ر له‌و وڵاته تۆماركراوه.
له 2ـى ئادارى 1933 سانریكوى هه‌ژاند به كوڕى 8,4 پله، هه‌روه‌ها له 11ـی ئادارى 2011 بومه‌له‌رزه‌یه‌ك بو گوڕى 9,0 پله به پێوه‌رى رێخته‌ر دورگه‌ى هونشوى له ژاپۆن هه‌ژانددووه به‌هۆیه‌وه 15 هه‌زار 891 هاووڵاتى گیانى له‌ده‌ستداوه.
4- چین، له هه‌رێمى چانچى له چین كه له به‌ره‌به‌یانى 23ـى كانونى دووه‌م 1556 به گوڕى 8 پله‌ى رێخته‌ر روویدا و نزیكى یه‌ك خوله‌كى خایاند و بوه به‌هۆى كوشتنى نزیكى 830 هه‌زار كه‌س.
5- ڕوسیا، له دورگه‌ى كامتشاتكا 2 ئادارى ساڵى 1923 دا بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى 8,4 پله ڕوویداوه و له‌هه‌مان دورگه له ساڵى 1952 دا بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى 9,0 پله‌ى رێخته‌ر ڕوویداوه و بۆته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى شه‌پۆله‌كانى ئاو بۆ به‌رزى 13 مه‌تر و زیان گه‌یاندنى ملیۆنان دۆلار به ناوچه‌كه.
بومه‌له‌رزه به یه‌كێك له رووداوه سروشتییه‌كان داده‌نرێت كه له‌سه‌ر زه‌وى ڕووده‌دات، ده‌كرێت جارێك یان چه‌ند چارێك به‌دواى یه‌كدا دووباره ببێته‌وه به‌هۆى ئه‌و جوڵانه‌ى له چینه‌كانى ژێره‌وه‌ى زه‌ویدا ڕووده‌ده‌ن.
چارلز ریخته‌ر دروستكه‌ری ئامێری رێخته‌ر
ئالاسكا ئه‌م شوێنه‌ی كه له ساڵی 1964 بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى 9,2 پله روویدا
یه‌كێك له به‌هێزترین بوومه‌له‌رزه‌كانی ژاپۆن
بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شیللی
بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌مریكا
بوومه‌له‌رزه‌ی چین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.