ئه‌نجێلینۆ ئه‌لفانۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی دووه‌مین فڕۆكه‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كانی بۆ زیانلێكهتووهكانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كوردستان ره‌وانه ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، له‌سه‌ر زاری ئه‌لفانۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، جگه له ره‌وانه‌كردنی كاروانێك هاوكاری مرۆیی بۆ قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 12ی ئه‌م مانگه، كاروانی دووه‌می هاوكارییه‌كانیشمان رێكخستووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ده‌ڵێت: "كاروانی دووه‌م، له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگره و زیاتر له 10 تۆن هاوكاری مرۆیی، وه‌كو پێداویستی پزیشكی، خێوه‌ت و به‌تانی و پێداویستی پاك و خاوێنی و چێشتلێنانی له‌خۆ گرتووه، ده‌گاته سلێمانی".
پێشتر ئه‌لفانۆ رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی به نیازه هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به قوربانییان و زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه له ئێرانیش بكات .
رۆژی 12ی ئه‌م مانگه، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.3 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، له ناوچه‌كانی سنووری نێوان عێراق و ئیران (رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان) روویدا و به‌هۆیه‌وه سه‌دان هاووڵاتی بوونه قوربانی و زیانێكی زۆریش به‌ر خانوو و باڵه‌خانه‌كانی نیشته‌جێ بوون له كرماشانی رۆژهه‌ڵات و هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌ندیخانی باشووری كوردستان كه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.