Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 00:28

پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلی ڕالی ئوسترالیا ده‌ستی پێکرد

شۆفێری به‌لجیكی تێری نۆڤێل پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا،
کوردستان TV
100%


ڕكابه‌ریه‌كانی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێلی ڕالی ئوسترالیا ده‌ستی پێكردو تا نۆزده‌ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

 ئه‌م پێشبڕكێیه بۆ بیستوپێنجه‌مین جاره‌ سازده‌كرێت كه‌‌ دوایین قۆناغی ئه‌م وه‌رزه‌ی پاڵه‌وانێتی ڕالی جیهانه‌و به‌ درێژی سێسه‌دوهه‌ژده‌ كیلۆمه‌تر له‌ هه‌رێمی نیوساوس ویلز به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ ململانێكانی یه‌كه‌م ڕۆژی پێشبڕكێكه‌دا شۆفێری به‌لجیكی تێری نۆڤێل پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، پله‌ی دووه‌میش بووه‌ به‌شی ئیلفین ئیڤانزی بریتانی.

جێگای باسه‌ شۆفێری فه‌ڕه‌نسی سیباستیان ئۆجێ به‌ شێوه‌ی پێشوه‌خت نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی پاڵه‌وانێتی ڕالی جیهانی بۆ پێنجه‌م جار له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی مسۆگه‌ركردووه.‌

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.