عادل جوبێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیا، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "رۆیته‌رز" رایگه‌یاند، ئێستا شانشینی سعودیا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی له‌سه‌ر هێڵه، بۆ دانانی میكانیزمێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حزبوڵڵاى لوبنانى. هه‌وره‌ها گوتی، وڵاته‌كه‌ی هه‌نگاوی باشی له‌مباره‌یه‌وه ناوه و به‌ئێرانیش ده‌ڵێت، ئه‌وان چیتر به‌رامبه‌ر به دوژمنكاریه‌كانی تاران دان به‌خۆیاندا ناگرن.
جوبێر جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته حزبوڵڵا به‌زووترین كات چه‌كه‌كه‌ی دابنێت و ببێت به حزبێكی سیاسی، بۆئه‌وه‌ی لوبنانیش سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه ببینێت، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، له‌ئێستادا حزبوڵڵا بووه‌ته لقێكی سوپای پاسدارانی ئێران و به فه‌رمانی تاران ده‌جووڵێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه نیازی وڵاته‌كه‌شی بۆ لێدانی ئێران نه‌شارده‌وه و گوتی، ئێمه تۆڵه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و دوژمنكاریانه له‌ئێران ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رامبه‌ر به سعودیه ده‌یكات.
جوبێر گوتی "هه‌رچه‌ند سه‌یری بابه‌ته‌كه بكرێت، زیاتر تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه رۆژ به‌ڕۆژ دوژمنكاریه‌كانی ئێران بۆ سعودیه زیاتر ده‌بێت، بۆیه ئێمه‌ش تۆڵه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ینه‌وه و به تاران ده‌ڵێین، چیتر ناتوانین دان به‌خۆماندا بگرین".
له لایه‌كى تره‌وه بنیامین ناتەنیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند" ئێران بەرپرسە لە ناکۆکیەکانی ھەموو رۆژھەڵاتی ناوەراست لە یەمەن و عێراق و سوریا و لوبنان.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ھۆشداری دەدات کە ئێران دەخوازێت بنکەی سەربازی زەمینی و ئاسمان و دەریایی بەردەوام لە سوریا دابمەزرێنیت ، كه ئامانجی سەرەکی لەناوبردنی ئیسرائیلە ، بۆیه ئێمه رێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و سوریاش بکاتە بنکەیەی سەربازی بۆ خۆی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.