Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 00:24

به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ کابولی پایتەختی ئەفغانسان 18 کەس کوژران

لە تەقینەوەکەدا 8 پۆلیس و 10 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون
کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بەردەم هۆڵێکی بۆنەکان لە کابولی پایتەختی ئەفغانسان 18 کەس کوژران و تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.

 نەجیب دانیش وتەبێژی پۆلیسی ئەفغانستان ڕایگەیاند، لە تەقینەوەکەدا 8 پۆلیس و 10 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون.

تەقینەوەکە لە کاتێکدا بووە کە خۆکوژەکە ویستوویەتی بچێتە ناو هۆڵی بۆنەکانەوە لە کابول ، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە لە خاڵی پشکنینەکە ڕێگری لێکراوە و لەو کاتەشدا ئەو کەسە خۆی تەقاندووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵ بڵاویانکردەوە لە کاتی تەقینەوەکەدا عەتا محەمەد نور حاکمی ویلایەتی بەلخ لە باکوری ئەفغانستان لە ناو هۆڵەکەدا بووە، کە بە یەکێک لە نەیارەکانی ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان دادەنرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.