شه‌وانه ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب و تاڵانكردنی ماڵه كورده‌كانی كه‌ركوك له لایه‌ن هێزە عێڕاقیەکان و میلیشیا شیعەکان به‌رده‌وامی هه‌یه .
کاژمێر 10:40 خولەکی ئەمشەو هێزە عێڕاقیەکان و میلیشیا شیعەکان لە ناحیەی (لەیلان)ـی سەر بەشاری کەرکوک هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ملازم (جیا فەرحان کامل) جێگری فەرماندەی هێزی کۆماندۆ و لەکاتێکدا خۆی ماڵەکەی جێهێشتووە دەرگا و پەنجەرەی خانووهکەیان شکاندووە و کۆمەڵێ کەل وپەلیان لەگەڵ خۆیان بردووه.
هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مشه‌و لە گەڕەکی (ئیخانلی) قەزای داقوق بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەبەردەم ماڵێکی کورد بەناوی مامۆستا (سەڵاح عەلی مارف) كه‌وا له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه دانرابوهوه بووه هۆی سوتانی 3 ئۆتۆمبێل .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.