Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 02:18

سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان: به‌غدا یه‌ک به‌غدا نییه‌ و زۆر ده‌سه‌ڵاتی تیادایه‌

درێژه‌ كێشانی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستا بۆ هیچ لایه‌ك باش نییه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، به‌غدا یه‌ك به‌غدا نییه‌ و زۆر ده‌سه‌ڵاتی تیادایه‌ و زۆر وڵاتیش كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی به‌غدا و به‌ تایبه‌تیش له‌ ڕه‌فتاری به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا.

دكتۆر فوئاد حوسیَن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌: به‌غدا یه‌ك به‌غدا نییه‌ و زۆر ده‌سه‌ڵاتی تیادایه‌ ، تا ئێستا ئه‌و ئاماژانه‌ی له‌ به‌غداوه‌ ده‌رده‌كه‌ون ئه‌وه‌ نیشان ناده‌ن كه‌ حكومه‌تی نێوه‌ندی عێراق ئاماده‌یه‌ له‌م قۆناغه‌دا و له‌م ڕۆژانه‌دا ئاماده‌ی دانیشتن بێت و دوور نییه‌ پاش ماوه‌یه‌كی تر دانیشتنه‌كان ده‌ستپێبكه‌ن.

دكتۆر فوئاد جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی درێژه‌ كێشانی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستای نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ هیچ لایه‌ك باش نییه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: زۆر وڵات كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی به‌غدا و به‌ تایبه‌تیش له‌ ڕه‌فتاری به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا به‌غدا خۆی خاوه‌نی بڕیاره‌ و هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان و دانوستاندنیش هه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا بێت.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.