دیمیتریس ئەفرامۆبۆلۆس كۆمسیاری ئەوروپا بۆ كۆچ و كاروباری ناوەخۆ رایگەیاند ، لە ماوەی جەژنەكانی سەری ساڵ و لە دایك بوونی حەزرەتی مەسیح مەترسی روودانی هێرشی تیرۆریستی هەیە ، بۆیە هەموو رێوشوێنێكی پێویست دەگرینە بەر لە شوێنە گشتییەكان .
ئەفرامۆبۆلۆس روونیشیكردەوە كە مەترسیەكان هەموو وڵاتانی جیهان دەگرێتەوە نەك تەنها ئەوروپا ، بۆیە پێویستە خۆمانی بۆ ئامادە بكەین و رێو شوێنە ئەمنییەكان بگرینە بەر .
راشیگەیاند زۆر جار لە رۆژانی سەری ساڵ و رۆژی لە دایك بوونی حەزرەتی مەسیح هێرشی تیرۆریستی ئەنجام دراون بۆیە پێویستە لەو پەڕی ئامادەباشیدا بین بۆ رووبەرووبوونەوەی . بەهەمان شێوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای لە هاووڵاتیانی كرد كە لە ماوەی جەژنەكانی سەری ساڵ لە ئەوروپا ئاگاداری خۆیان بن .
ئەفرامۆبۆلۆس ئەوەشی راگەیاند كە حاڵەتی ئامادەباشی لە 31ی كانوونی دووەمی ساڵی 2018 كۆتایی پێدێت .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.