Erbil 38°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 01:18

رووسیا بڕیارنامه‌ی پێشنیارکراوی ژاپۆنیشی ده‌رباره‌ی سووریا ڤیتۆ کرد

هه‌روه‌ها رووسیا پێشنیاری ئه‌مریكاشی ڤیتۆ كرد
Russia
کوردستان TV
100%

رووسیا رۆژی رابردوو بڕیارنامه‌ی پێشنیاركراوی ژاپۆنی ڤیتۆ كرد، كه‌ تێیدا هاتبوو كۆمیته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی هێرشه‌ كیمیاوییه‌كانی سووریا، ماوه‌ی مانگێك ئه‌ركه‌كه‌یان درێژ بكرێته‌وه‌. له‌ ساڵی 2011ـه‌وه‌ تا ئێستا ئه‌وه‌ یازده‌یه‌مین جاره‌ كه‌ رووسیا بڕیارنامه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ سووریا ڤیتۆ ده‌كات .

هه‌روه‌ها شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو رووسیا پێشنیاری ئه‌مریكاشی ڤیتۆ كرد، كه‌ باسی له‌وه‌ ده‌كرد ئه‌ركی ئه‌و گروپه‌ بۆ ماوه‌ی ساڵێك درێژ بكرێته‌وه‌ .

ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ پێویستی به‌ 9 ده‌نگی ئه‌رێنی هه‌بوو به‌ مه‌رجێك كه‌ هیچكام له‌ ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش واته‌ ئه‌مریكا و رووسیا و چین و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ناكۆك نه‌بن له‌گه‌ڵیدا. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ 12 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌نگی ئه‌رێنیاندا به‌ بڕیارنامه‌كه‌، رووسیا ڤیتۆی كرد و بۆلیڤیاش وه‌ك رووسیا ده‌نگی نه‌رێنیدا .

ڤاسیلی نێبنز باڵیۆزی رووسیا له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، وتی ته‌نیا كاتێك ماوه‌ی ئه‌ركی ئه‌م گروپه‌ درێژ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ كه‌موكوڕیی له‌ رێكاره‌كانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌دا نه‌مێنێت .

ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ رووسیا جیا له‌ ڤیتۆی ئه‌و بڕیارنامانه‌، كاتێك كه‌ كۆمیته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دی تاوانبار زانیی بۆ ئه‌و هێرشه‌ كیمیاوییانه‌ی له‌م وڵاته‌ ئه‌نجامدرابوون، رووسیا به‌ توندیی ره‌خنه‌ی له‌وه‌ گرت .

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.