سعوودیا به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له لێدوانێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌رباره‌ی قه‌یرانی لوبنان، باڵیۆزی خۆی له به‌رلین بانگكرده‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی .
زیگمار گابریێل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له كۆنفرانسێكی هه‌واڵیدا له‌گه‌ڵ هاوتا لوبنانییه‌كه‌ی، نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به قه‌یرانی لوبنان و بارودۆخی یه‌مه‌ن راگه‌یاندبوو .
گابریێل له وته‌كانیدا به ئاشكرا ناوی سعوودیا‌ی نه‌هێنابوو، به‌ڵام وتبووی كه لوبنان ده‌بێ بزانێت كه سه‌عد حه‌ریری هیچ رێگرییه‌كی له‌سه‌ر نییه، كه وه‌ك دیاره سعوودیا ئه‌م وته‌یه‌ی به جۆرێك له توانج لێكداوه‌ته‌وه .
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا وتی كه بانگه‌شه‌ی هه‌بوونی رێگریی ده‌رباره‌ی سه‌عد حه‌ریری له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی ناڕاست بووه .
بڕیاره یادداشتی ناڕه‌زایه‌تیی حكومه‌تی سعوودیا ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخرێته به‌رده‌م باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له ریاز .
شایه‌نی باسه كه سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان دوای سه‌ردانی بۆ سعوودیا، ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی له‌وێ رایگه‌یاند. مانه‌وه‌شی له‌م وڵاته پرسیاری زۆری هێنایه ئاراوه، تا ئه‌و راده‌یه كه‌به‌رپرسانی لوبنانیی به ئاشكرا سعوودیایان تاوانبار كرد به‌وه‌ی حه‌ریریان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه .
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.