Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 04:35

ته‌رمی ئه‌فسه‌رێکی پێشمه‌رگه‌ دۆزرایه‌وه‌

پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ست پێكردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێ، شه‌وی رابردوو ئاگاداركراینه‌وه‌ به‌ بوونی ته‌رمێك له‌ نزیك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، دوای گه‌یشتنمان بۆ شوێنی ڕووداو ده‌ركه‌وت كه‌وا ته‌رمێك له‌و شوێنه‌ هه‌یه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ په‌یجی فه‌رمی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكدا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ شه‌وی ڕابردوو پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه‌ به‌بوونی ته‌رمێك له‌ نزیك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو ده‌ركه‌وت كه‌وا ته‌رمێك هه‌یه‌ له‌وشوێنه‌ به‌ناوی ئه‌مین خه‌لیل میرانی، ته‌مه‌نی 36 ساڵه‌و پیشه‌ی ئه‌فسه‌ره‌ به‌ پله‌ی موقه‌ده‌م و سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌.

پۆلیس ده‌شڵێ: ته‌رمه‌كه‌ی هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه‌ ڕه‌وانه‌ پزیشكی دادی كراوه‌، تا ئێستاش لێكۆلێنه‌وه‌كان له‌م ڕووداوه‌ به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به‌ راستی رووداوه‌كه‌ .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.