Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 06:26

هەڤاڵی بارزانیی نەمر (تەیمور جەعفەر شکاک) لە تەمەنی 87 ساڵی کۆچی دوایی کرد

لە بارزان تەرمی هەڤاڵی بارزانیی نەمر دكتور "تەیمور شكاك" بە خاك سپێردرا
کوردستان TV
100%

لە مەراسیمێكی شایستە بەئامادەبوونی بەرێز خەڵات بارزانی نوێنەری جەنابی سەرۆك بارزانی لە مەزاری نەمران لە بارزان تەرمی هەڤاڵی بارزانیی نەمر دكتور تەیمور شكاك بە خاك سپێردرا.

خوالێخۆشبوو پێشمەرگەی دڵسۆز دكتور (تەیمور جەعفەر موسا) تەمەن 87 ساڵ، كە بەرەسەن خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانی ئێرانە و لە عەشیرەتی شكاكە، بەشدار بووی بەرگری كردن لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد، باوكیشی لە بەرگری كردن كۆمارەكە شەهید بووە.

لە دوایی رووخانی كۆماری كوردستان لە مەهاباد لە گەڵ رابەری كورد بارزانیی نەمر و هەڤاڵانی بەشداری دەكات لە ڕێڕەوە مێژووییەكەی بۆ یەكێتی سۆڤیەت لە پێناو مافەكانی كوردستان، دوای 12 ساڵ لە گەڵ بارزانیی نەمرو هەڤاڵانی كە لە ساڵی 1959 دەگەڕێتەوە كوردستان و دواتر لە ساڵی 1960 كە بارزانیی نەمر بەشداری دەكات لە كۆنگرەی حزبی شیوعی سۆڤیەتی ئەویش لەگەڵ چەند هەڤاڵێكی تر لە گەڵیان دەڕۆن و ئەوان لە سەر بڕیاری بارزانیی نەمر دەمێننەوە و درێژە بە خوێندن دەدەن.

دواتر لە ساڵی 1969 برٍوانامەی دكتۆرای لە كشتوكاڵ و لە زانكۆی موسكۆ وەردەگرێت بە پلەی باش دێتە كوردستان و درێژە بە خەبات دەدات و بەشداری لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵانیش دەدات، لە بەر خەبات و ماندووبوونی لە كۆنگرەی 13ی پارتی لە لایەن جەنابی سەرۆك بارزانی مەداڵیای بارزانیی نەمر پێ‌ بەخشرا.

لەبەر خەبات و تێكۆشانی كە ماوەی چەند ساڵ تووشی نەخۆشی بووە كە دوای ململانیی لەگەڵ نەخۆشی لەتەمەنی 87ساڵی شەوی 17لەسەر18ی 2017 گەیشتە كاروانی هەرگیز نەمران.

تێبینى// پرسه‌ى خوالێخۆشبوو له‌ هۆلى بۆنه‌كانى سه‌لاحه‌ددین له‌ پیرمام به‌رێوه‌ده‌چێت و سبه‌ى یه‌كه‌م رۆژى پرسه‌كه‌یه‌تى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.