Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 06:27

عێراق ده‌یه‌وێت پۆستە ئەمنییەکانى که‌رکووک دابەش بکات و پشکی کورد کەم بکاته‌وه‌

بڕیکاری وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سەردانی کەرکووکی کردووە 
کوردستان TV
100%

بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیانی پارتی، ئاماژە بەوە دەدات کە بڕیکاری وەزیری ناوخۆی عێراق، سەردانی کەرکووکی کردووە، بۆ ئەوەی دووبارە پۆستە ئەمنییەکان دابەش بکەنەوە و پشکی کورد کەم بکەنەوە.

سەڵاح دەلۆ، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە باسنیوزی راگەیاند" بڕیکاری وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی کەرکووکی کردووە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ھەموو ئەفسەرەکان کردووە، بۆ ئەوەی دووبارە پۆستە ئەمنییەکانی ئەو شارە بەگوێرەی رێژەی 32% بەسەر پێکھاتەکانی کەرکووکدا دابەش بکەن.

بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیانی پارتی، جەختی لەوەش کردەوە'' مەبەستییانە پشکی کورد کەم بکەنەوە، لە کاتێکدا کورد لەو شارە زۆرینەیە، بۆیە ئەمەی دەکرێت لەژێر ھەرناوێکدا بێت بۆ پاکتاوکردنی پێکھاتەی کوردە لەو شارەدا.

گوتیشی: "سەرجەم ئەو بڕیارانەی دراون نایاسایین و لەدژی پێکھاتەی کوردن لەو شارە، بەوھۆیەوە ئیمە بەھیچ شێوەیەک دان نانێن بەو گۆڕانکارییانە".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.