Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 06:23

فەلاح مستەفا داوا له‌ ئەمریکا ده‌کات رۆڵێکی کاراتر بگێڕێت

فەلاح مستەفا له‌گه‌ل یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبووەتەوە
کوردستان TV
100%

فەلاح مستەفا یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبووەتەوە


فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاراستەی حکوومەتی ئەمریکا دەکات.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا لەگەڵ رۆبێرت کەریم، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆ بووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، فەلاح مستەفا داوای لە یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا کردووە، ئەمریکا رۆڵ بگێڕێت لە هێورکردنەوەی رەوشی نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵ بدات بەغدا پابەند بکات بە درێژەدان بە ئاگربەست.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها داوای کردووە ئەمریکا رۆڵێکی ”کاراتر“ بگێڕێت لە لێکنزیککردنەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان بەڕێگەی دانوستاندن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.