Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:52

برۆسیا دۆرتمۆند رووبه‌رووی چواره‌مین دۆرانی له‌م وه‌رزه‌ی بۆ‌وه‌ .

شتوتگارد له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆندی كرد.
کوردستان TV
100%

 
له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی دوازده‌هه‌می خولی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی شتوتگارد له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆندی كرد.

به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كه‌ شتوتگارد له‌خانه‌ی سێزده‌می ریزبه‌ندی ده‌هات به‌ سێزده‌ خاڵ ، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆند به‌ بیست خاڵ له‌خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی بوو و چاوی له‌وه‌بوو خۆی له‌ریزیه‌كانی پێشه‌وه‌ نزیك بكات.

له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌و دوای تێپه‌ربوونی پێنج خوله‌ك خاوه‌ن ماڵ له‌رێی یاریزان چادراك ئه‌كۆلۆ گۆڵی پێشكه‌وتنی له‌یاریه‌كه‌دا به‌ده‌ست هێنا.

له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی برۆسیا دۆتمۆند زۆر هه‌وڵیدا ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بگۆرێت و گوشاری زۆری خسته‌ سه‌ر گۆڵی شتوتگارد، ئه‌وه‌بوو له‌خوله‌كی زیادكراوی ئه‌و گێمه‌ زه‌رده‌واڵه‌كان لێدانی سزایان به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام ئه‌ندریه‌ شورلێ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌و گۆڵپارێز به‌رپه‌رچی تۆپه‌كه‌ی دایه‌وه‌ .

به‌سوود وه‌رگرتن له‌گه‌رانه‌وه‌ی تۆپه‌كه‌ یاریزان ماكسیمیلیان فلیپ توانی تۆپه‌كه‌ بخاته‌ ناو گۆڵ و یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كردوه ، له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌دا هه‌ردوولا به‌رده‌وامبوون له‌فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڵ یه‌كتر تا له‌ده‌رفه‌تێكدا له‌خوله‌كی په‌نجاو یه‌ك جۆسیب بریكالۆ توانی گۆڵی دووه‌میش بۆ شتوتگارد تۆمار بكات.

 به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ تا كۆتایی درێژه‌ی كێشاو برۆسیا دۆرتمۆند رووبه‌رووی چواره‌مین دۆرانی له‌م وه‌رزه‌ی بۆ‌وه‌ .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.