Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:39

سێیه‌مین سه‌رکه‌وتنی له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌ده‌ست هێنا

به‌رشلۆنه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هاونیشتیمانیه‌كه‌ی یانه‌ی ڤالنسیا به‌ده‌ست هێنا
کوردستان TV
100%


له‌ركابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا و له‌یاریه‌كی ئیسپانیدا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هاونیشتیمانیه‌كه‌ی یانه‌ی ڤالنسیا به‌ده‌ست هێنا.

به‌رشلۆنه‌ توانی به‌بردنه‌وه‌ی له‌یانه‌ی ڤالنسیا دڵی هه‌واردارانی خۆش بكات كاتێ یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی هه‌شتاونۆ خاڵ به‌رامبه‌ر حه‌فتاو یه‌ك خاڵ برده‌وه‌، هه‌ردوو تیپ له‌رابردوو له‌هیچ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی ئه‌وروپی رووبه‌رووی یه‌ك نه‌ببونه‌وه‌.

ئه‌وه‌بوو یاریزانانی به‌رشلۆنه‌ توانیان باڵا ده‌ستی خۆیان به‌سه‌ر یاریه‌كه‌ دابسه‌پێنن و قه‌ره‌بووی یاری رابردوویان بكه‌نه‌وه‌ كاتێ له‌به‌رامبه‌ر برۆزه‌ بامبێرگ دووچاری دۆران هاتن.

یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ له‌م هه‌فتیه‌دا خۆی به‌دوورگرت له‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی یاری رابردووی و به‌هێزه‌وه‌ رووبه‌رووی ڤالنسیا بویه‌وه‌ تا یاریه‌كه‌ی بۆ خۆی یه‌كلاكرده‌وه‌و سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌ده‌ست هێنا.

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.