Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 08:20

لە دێرەزووری سووریا خانەوادەیەکی کوردی ئێزدی لەدەستى داعش رزگارکران

خانەوادەکه لە 5 منداڵ و 3 ژن پێکهاتووە، كه هه‌موویان بریتین له 8 كه‌س
کوردستان TV
100%

لە پارێزگای دێرەزووری سووریا 8 ئەندامی خانەوادەیەکی کوردی ئێزدی لەلایەن هەسەدە لەدەست چەکدارانی داعش رزگارکران.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات HSD رایگەیاند: "شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە رۆژئاوای دێرەزوور خێزانێکی 8 کەسییان لەدەست چەکدارانی داعش رزگارکردووە، خێزانەکە لە 5 منداڵ و 3 ژن پێکهاتووە".

رۆژی 3-8-2014 داعش قەزای شنگال و دەوروبەری کۆنترۆڵکرد، بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە هێرشەکەدا 6 هەزار و 400 کوردی ئێزدی رفێندران، سەرەڕای کۆنترۆڵکردنەوەی زۆربەی ناوچەکانی ژێر دەستی رێکخراوەکە لە عێراق و سووریا، تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ هەزار کوردی ئێزی لەدەست داعش ماون. هەسەدەش لە راگەیێندراوەکەیدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە هێشتا ژمارەیەکی زۆری کوردی ئێزدی لای داعش ماون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.