Erbil 38°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 01:22

ژێرده‌ریاییه‌کی ئه‌رژه‌نتینی به‌ 44 سه‌رنشینه‌وه‌ ونبووه‌

دوایینجار كه‌ په‌یوه‌ندیی پێوه‌ كراوه‌ كاتژمێر حه‌وت و سیی خوله‌ك بووه‌
ژێرده‌ریاییه‌كی ئه‌رژه‌نتینی به‌ 44 سه‌رنشینه‌وه‌ ونبووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێشه‌وه‌ ژێرده‌ریاییه‌كی سه‌ربازیی ئه‌رژه‌نتینی به‌ 44 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ ئاوه‌كانی باشووری زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ونبووه‌ .

چه‌ندین فڕۆكه‌ و كه‌شتیی جه‌نگیی ئه‌رژه‌نتینی و هه‌روه‌ها فڕۆكه‌یه‌كی ناسا له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی نزیك ئه‌رژه‌نتین ده‌ستیان به‌ گه‌ڕان و پشكنینیان كردووه‌ .

به‌گوێره‌ی وته‌بێژی سوپای ئه‌م وڵاته‌ تا ئێستا 20% ئه‌و كه‌ناراوانه‌ پشكێنراون، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بارودۆخی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا، دۆزینه‌وه‌ی شوێن پێی ژێرده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌سته‌م كردووه‌ .

دوایینجار كه‌ په‌یوه‌ندیی كراوه‌ به‌ ژێرده‌ریایی ئارا سان خوان، كاتژمێر حه‌وت و سیی خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌ كاتی ناوچه‌كه‌ بووه‌ .

هێزی ده‌ریایی ئه‌رژه‌نتین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ژێرده‌ریاییه‌كه‌ دوو گریمانه‌ی داناوه‌، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر سیسته‌می په‌یوه‌ندیكردنی ژێرده‌ریاییه‌كه‌ پچڕابێت، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ پێویسته‌ كه‌ ئاراسته‌ی هاتنه‌وه‌ی ژێرده‌ریاییه‌كه‌ به‌ره‌و بنكه‌ی سه‌ره‌كیی بپشكنن .

گریمانه‌ی دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر مه‌كینه‌كه‌ی له‌كار كه‌وتبێت و له‌ رێگه‌ی خۆی لایدابێت، ده‌بێت ئاراسته‌ی با و ره‌وته‌كانی ئاو بكرێن به‌ بنه‌مای گه‌ڕان و پشكنینه‌كان .

پاپا فرانسیس رێبه‌ری كاسۆلیكه‌كانی جیهان كه‌ به‌ ره‌گه‌ز ئه‌رژه‌نتینییه‌، له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ رزگاریی سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و ژێرده‌ریاییه‌ نزا ده‌كات .

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.