Erbil 38°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 00:18

چین په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ کۆریای باکوور پته‌وتر ده‌کات

چین گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانیی كۆریای باكووره‌
کوردستان TV
100%

هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی نێرده‌ی تایبه‌تی چین بۆ كۆریای باكوور، چین رایگه‌یاند كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ دێرینه‌كانی ئه‌وان و كۆریای باكوور بۆ هاوڵاتییانی ئه‌م دوو وڵاته‌ وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌كی به‌نرخ هه‌ژمار ده‌كرێت .

سونگ تائۆ به‌رپرسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی حزبی كۆمۆنیستی چین، بۆ راگه‌یاندنی راپۆرتی نۆزده‌یه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی حزبه‌كه‌ی سه‌ردانی كۆریای باكووری كرد. له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانی چین بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ سونگ تائۆ دیداری له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی پله‌ باڵای كۆریای باكوور كردووه‌ و له‌ دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردووك وڵات و حزب تاوتوێ كراون .

چین ماویه‌كی زۆر له‌ هه‌وڵدابووه‌ تا قه‌یرانی كۆریای باكوور له‌ رێگه‌ی دیپلۆماتیكه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌دا نه‌بووه‌ .

هه‌روه‌ها چین گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانیی كۆریای باكووره‌، به‌ڵام ره‌تیدكاته‌وه‌ كه‌ هه‌ژموونیی به‌هێزی به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا هه‌بێت .

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود مه‌عروف / كوردیستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.