Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 05:55

میلیشیاکانی حه‌شد و هێزه‌کانی دیکه‌ی عێراق به‌رده‌وامن له‌ ده‌ستگیرکردنی گه‌نجانی کورد له‌ که‌رکوک

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌ كاتژمێر 6ی به‌یانی ئه‌مرۆ ده‌ستی پێكردووه‌
کوردستان TV
#7 #9
100%

میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌نێو گه‌ره‌كه‌كانی كه‌ركوك هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان بۆ ده‌ستگیركردنی خۆبه‌خشانی كورد ده‌ست پێكردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: له‌كاژمێر ٦:٠٠ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كـ شه‌ممه‌ ۲٠۱۷/۱۱/۱۹ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌ستیان كردووه‌ به‌ گه‌ڕان و پشكنینی گه‌ڕه‌كی ئه‌سرا و مه‌فقودینـی شاری كه‌ركوكـ .

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی:مه‌به‌ست له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق، بۆ ده‌ست گیركردنی گه‌نجانی كوردو خۆبه‌خشانی كورده‌ ، كه‌ زوڵم و سته‌می داگیركاری كه‌ركوك ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.چونكه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ هه‌ڵمه‌تی له‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.