بەپێی راگەیەندراوێك كە تەلەڤزیۆنی چین بڵاویكردەوە ، لە ئاكامی ئاگركەوتنەوەیەك لە باشووری پەكین 19 كەس گیانیان لە دەستدا و 8ی دیكە بریندار بوون .
ئێوارەی دوێنێَ كاتژمێر 6 ئاگركەوتنەوەیەك لە گوندی شینگ یانگ لە ناوچەی داسینگ باشووری پەكین كەوتەوە ، دواتر لە لایەن كارمەندانی ئاگركوژێنەوە كە گەیشتنە شوێنی ئاگركەوتنەوەكە توانیان لە ماوەی 3 كاتژمێر ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن و بیكوژێننەوە .
بەپێی سەرچاوەكە تسای چی سەرۆكی شارەوانی پەكین دوای ئەوەی گەیشتە شوێنی رووداوەكە رێنمایی دەركرد بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری رووداوەكە دەست پێ بكرێت .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.