له وڵاتی ئه‌فریقا منداڵێكی پێنج ساڵان كه‌وته ناو ئاوده‌ستی قوتابخانه‌وه، كاتێ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ی و دایكی ده‌گه‌نه لای، منداڵه‌كه له‌ناو ئاودهستهكهدا نقوم ببوو كۆتلیی به ژیانی هاتبوو.
ئه‌م منداڵه ناوی مایكل كوماب بوو له پۆلی یه‌كی قوتابخانه‌ی "ماهلودومیلای" بنه‌ره‌تی له باشووری ئه‌فه‌ریقا، دوای ئه‌وه‌ی داوای له مامۆستا كردبوو رێگای پێبدات تا ئاوده‌ست بچێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی پاك بكاته‌وه، مامۆستاكه‌ش رێگه‌ی پێده‌دات به‌ڵام ئاو ده‌ستی قوتابخانه كه زۆر گه‌وره بوو بۆیه منداڵه كه ده‌كه‌وێته ناوی ده‌خنكێ .
دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه زۆر دوا ده‌كه‌وێت ناگه‌رێته‌وه بۆیه به‌په‌له به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه پێوه‌ندی به دایكی منداڵه‌كه كرد، به‌ڵام كاتێ گه‌یشتنه لای، منداڵه‌كه مردبوو و ته‌نیا ده‌ستی له حه‌وزه‌كه‌وه دیار بوو، هه‌رچه‌نده دایكی گله‌یی له كارگێری قوتابخانه كرد به‌وه‌ی وه‌ك پێویست ئاگادری قوتابیه‌كان نین،سه‌یر له‌وه‌دایه كارگێری قوتابخانه خۆی بهبهرسیارهتی نازانێت.
سه‌رچاوه/روسیا ئه‌لیه‌وم
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.