Erbil 38°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 00:50

رێککه‌وتنی ترامپ و ماکڕۆن ده‌رباره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران و حزبوڵڵا

به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ره‌خنه‌ی توندیان له‌ ناوبراو گرتووه‌
Emmanuel Macron And Trump
کوردستان TV
100%

كۆشكی سپیی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ و هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌رباره‌ی بارودۆخی لوبنان و سووریا گفتوگۆیان كردووه‌ و سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه‌ی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانیش رێككه‌وتوون .

كۆشكی سپیی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ دۆناڵد ترامپی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا و ئیمانوێل ماكڕۆن هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ هاوكاریی هاوپه‌یمانانی ناوچه‌كه‌ بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه‌ و گێره‌شێوێنانه‌ی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان .

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ماكڕۆن هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری میسڕ و جێگری پاشایه‌تی سعوودیا و سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان به‌ ته‌له‌فۆن سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قسه‌یان كردووه‌ .

به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپیی له‌سه‌ر ئه‌م  رێككه‌وتنه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا له‌كاتێكدا راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان له‌ سعوودیاوه‌ رۆیشتووه‌ته‌ فه‌ڕه‌نسا و له‌ پاریس دیداری له‌گه‌ڵ ماكرۆن كردووه‌  و بڕیاره‌ به‌مزووانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی .

پاریس له‌م چه‌ند حه‌فته‌یه‌ی دواییدا ره‌خنه‌كانی له‌ ئێران توندتر كردووه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ره‌خنه‌ی توندیان له‌ ناوبراو گرتووه‌ . 

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ژان ئیۆن لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌كاتی دیدار له‌گه‌ڵ هاوتا سعوودییه‌كه‌ی، وتی كه‌ وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانی ده‌ستوه‌ردان و ئامانجه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی خوازانه‌ی ئێرانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا .

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.