خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه یه‌ك ملیۆن كه‌س له سێ شاری وڵاتی یه‌مه‌ن به‌هۆی به‌كارهێنانی ئاوی ئاڵووده، مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشیی كۆلێرایان له‌سه‌ره .
شاره‌كانی ته‌عز و سه‌عده و حه‌دیده دوای ئه‌وه‌ی كه یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتیی ناوچه‌یی به رێبه‌ڕایه‌تی سعوودیا گه‌مارۆدرا، سووته‌مه‌نیی پێویستی بۆ مه‌كینه‌كانی دابه‌شكردنی ئاوی پاك له‌به‌رده‌ست نییه .
خاچی سوور ده‌شڵێت كه خه‌ڵكی سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌نیش تا دوو هه‌فته‌ی دیكه دووچار نه‌خۆشیی كۆلێرا ده‌بن .
هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك به‌نده‌ر و فڕۆكه‌خانه‌ی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن سعوودیاوه كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده به‌ته‌نیایی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی 28 ملیۆن هاوڵاتیی یه‌مه‌نی نییه .
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.