كۆمپانیاى (tesla)ى ئه‌مریكى به‌نیازه ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگرى جۆرى ڵورى دروستبكات كه به كاره‌با كار بكات، كۆمپانیاكه له چه‌ند دیمهنێكى ڤیدیۆییدا لۆرییهكهى بۆ كڕیارانى خسته‌ڕوو .
ئیلۆن موسك كه له دایكبووى ولاتى باشوورى ئه‌فریقایه و به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاى (tesla)یه له شارى هۆسورنى كالیفۆرنیا رایگه‌یاند پلانى دروستكردنى لۆرییهكى هه‌یه كه به كاره‌با كارده‌كات و نمایشى چه‌ند دیمهنێكى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى بۆ كڕیاران خسته‌ڕو .
هه‌روه‌ها له توانایدایه 804 كیلۆمه‌تر بڕوات و 36 تهنیشى لێ باركرابێت. لۆریكه 16.5 ته‌ن كێشیتى، ئه‌و لۆریه له توانایدایه 643.73 كیلۆمه‌تر بڕوات له ماوه‌ى ته‌نها 30 خولهك هه‌رجارێك شه‌حن بكرێته‌وه و تیچوى 20% كه‌متره له به‌كارهینانى لۆرى جۆرى گازب بۆ هه‌ر 1.60 كیلۆمه‌تر .
ئیلۆن موسك بهڕێهبهرى كۆمپانیاى (tesla) وتیشى له ساڵى 2019 كۆمپانیا ده‌ستده‌كات به دروستكردنى ئه‌و جۆره لۆرییه و بۆ ساڵى 2020 دیته بازاره‌وه له ئێستادا باس له نرخه‌كه‌ى نه‌كراوه .
هه‌روه‌ها ئاشكراى كرد كه پلانى هه‌یه شهحنكهرهوهى گه‌وره كه به وزه‌ى خۆر كاربكات له سه‌رانسه‌رى جیهاندا دروستبكات هه‌روه‌ها له تایبهتمهندیكانى ئه‌و لۆرییه بۆ دڵنیابون له سه‌لامه‌تى به سیسته‌مى بریكى ئهلكتروتى دروستده‌كرێت هه‌روه‌ها جامى پێشه‌وه‌ى لۆریكه به جۆریك دروستده‌كرێت تهقینهوى گه‌وره‌ش كارى تینهكات .
كۆمپانیاى (tesla) له ویلایه‌تى كالیفورنیایه و یه‌كیكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان كه ئۆتۆمبێلێى كاره‌بایى دروستده‌كات له ساڵى 2013 دامه‌زراوه و ئیلۆن موسك به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاكه‌یه و ده‌ستكه‌وتى 7 ملیار دۆلارى ئه‌مریكى بۆ له ساڵى 2016 .
سه‌رچاوه / ده‌یلی مه‌یل
وه‌رگێران / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.