نازناوی شاجوانی ساڵی 2017 له ئاستی جیهاندا درا به خاتوو مانوشی چیلار كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی هیندستانه و قوتابییه له به‌شی پزیشكی زانكۆی هاریانای ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها ئه‌م خاتوونه دوای 17 ساڵ تاجی شاجوانی جیهانی گه‌ڕانده‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی .
رێوڕه‌سمی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی شاجوانی جیهان له شاری سانیا سیتی چین به‌ڕێوه‌چوو. دوایینجار هیندستان تاجی شاجوانی جیهانی به هۆی پریانكا چوپرا له ساڵی 2000ـدا وه‌رگرتبوو .
یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی له‌م خاتوونه كرا ئه‌وه بوو كه به‌ڕای ئه‌و كام پیشه شایه‌نی زیاترین مووچه‌یه و بۆچی؟ خاتوو چیلار وتی وه‌ڵامه‌كه دایكه، چونكه به‌ڕای ئه‌و دایك شایه‌نی زیاترین رێزهكانه و له‌م بابه‌ته‌شدا باسی پاره نه‌شیاوه و ته‌نیا خۆشه‌ویستی و رێزه كه ده‌بێ بدرێت به دایك و شایه‌نی باشترینه‌كانه .
جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه كه به هه‌ڵبژاردنی مانوشی چیلار وڵاتانی هیندستان و ڤه‌نزوێلا هه‌ركام به شه‌ش براوی ئه‌م نازناوه زیاترین تاجهكانی مێژووی رێوڕه‌سمه‌كه‌یان بۆخۆیان بردووه .
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.