Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:22

سبه‌ی سه‌رۆکێکی نوێ بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرێت

بۆ قۆناغی دووه‌می خولی ٢٦هه‌مین
کوردستان TV
100%

له‌ دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌ماندا، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ قۆناغی دووه‌می خولی ٢٦هه‌مین ئه‌نجام ده‌درێت.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی ئیستانبوڵی ئاك پارتی و سه‌رۆكی ئێستای په‌رله‌مان، ئیسماعیل قاره‌مان و په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی ئادانای ئاك پارتی، تامه‌ر داغڵی و په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی ئیزمیری جه‌هه‌په‌، زه‌كه‌ریا ته‌میزه‌ل و په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی هه‌كاری هه‌ده‌په‌، سه‌لما ئرماك و په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی ئیستانبوڵی مه‌هه‌په‌، جه‌لال ئادان و په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی بازنه‌ی قه‌یسه‌ری، یوسف هالاچئۆغڵو خۆیان كاندید كردووه‌.

له‌ یه‌كه‌م گه‌ڕی ده‌نگداندا كاندید بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێویسته‌ دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت. له‌ گه‌ڕی دووه‌میشدا كاندید پێویستی به‌ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی نیوه‌ كۆ یه‌كی په‌رله‌مانتارانه‌. له‌ گه‌ڕی سێیه‌میشدا دوای ئه‌وه‌ی كاندیدان نه‌یانتوانیووه‌ رێژه‌ی نیوه‌ كۆ یه‌ك به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام ئه‌و دوو كاندیده‌ی زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه‌ به‌ به‌راوورد له‌گه‌ڵ كاندیده‌كانی دیكه‌ ده‌چنه‌ ناو گه‌ڕی چواره‌م و له‌ گه‌ڕی چواره‌مدا كامیان زۆرترین ده‌نگ به‌ ده‌ستبهێنێت ده‌بێته‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان.

به‌ پێی ئه‌وه‌ی كه‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار خۆیان كاندید كردووه‌ و دابه‌شبوونی په‌رله‌مانتاران پێ ده‌چێت سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ گه‌ڕی سێیه‌مدا هه‌ڵببژێردرێت.

ئه‌گه‌ر له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌مدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵنه‌بژێردرا، ئه‌وا گه‌ڕی دووه‌م و سێیه‌میش له‌ هه‌مان رۆژدا ئه‌نجام ده‌درێن.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.