Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 13:51

له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک سێ چه‌کداری حه‌شدی هۆزه‌کان کوژران و برینداربوون

له‌ شاری راوه‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی خانوویه‌كی بۆمبڕێژكراو به‌ هێزێكی حه‌شدی هۆزه‌كان له‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، سێ‌ چه‌كدار كوژران و بریندار بوون.

عه‌قید وه‌لید دلێمی، ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای عێراق، رایگه‌یاند : له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی خانوویه‌كی بۆمبڕێژكراو به‌ هێزێكی حه‌شدی هۆزه‌كان له‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، سێ‌ چه‌كدار كوژران و بریندار بوون.

هه‌روه‌ها دلێمی گوتی: له‌ میانی هه‌ڵمه‌تێكی پشكنیندا له‌ شاری راوه‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، خانوویه‌ك كه‌ پێشتر داعش بۆمبڕێژكردبوو، ته‌قییه‌وه‌.

گوتیشی: له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، دوو چه‌كداری حه‌شدی هۆزه‌كان كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.

دلێمی باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ داعش ژماره‌یه‌ك خانوو و بینای شاری راوه‌ی بۆمبڕێژكردووه‌ و له‌ ئێستادا تیمی ئه‌ندازیاری سه‌ربازی سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی خانوو و بیناكانی شاره‌كه‌ن.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.