ژماره‌یه‌ك گرووپی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له ناحیه‌ی ره‌بیعه و زوممار باكووری رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا كشانه‌وه و به‌ره‌و قه‌زای راوه له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار به‌رێكه‌وتن.
نه‌قیب ره‌جه‌ب سه‌عیدی، ئه‌فسه‌ر له فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، به ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگه‌یاندووه: به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك گرووپی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له ناحیه‌ی ره‌بیعه و زوممار باكووری رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا كشانه‌وه و به‌ره‌و قه‌زای راوه رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار به‌رێكه‌وتن.
ره‌جه‌ب سه‌عیدی گوتیشی: به ئامانجی پشتیوانیكردن له هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له سنووری پارێزگای ئه‌نبار هێشتا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی داعشدان، حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و قه‌زای راوه به‌ڕێكه‌وتن.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، هێزه عێراقییه‌كان شاری راوه رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نباریان كۆنتڕۆڵكرده‌وه و رایانگه‌یاند كه تیرۆریستانی داعش له راوه به‌ره‌و بیابانی سنووری عێراق و سووریا له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار هه‌ڵاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.