Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 12:31

دادگای فیدراڵی بڕیار لە بارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەدات

بەمەبەستی تاوتوێکردنی حەوت دۆسییەی دەستووری کۆدەبێتەوە
کوردستان TV
100%


دادگای فیدراڵی عێراق بۆ تاووتوێکردنی دەستووری بوون یاخود دەستووری نەبوونی ریفراندۆم بریاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ كۆبێته‌وه‌.

ئەیاس ساموك، گوتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، سبەی دووشەممە دادگای فیدراڵی بەمەبەستی تاوتوێکردنی حەوت دۆسییەی دەستووری کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پرسی دەستووری بوونی ریفراندۆم یەکێکە لەو دۆسییانەی، کە دادگای فیدراڵی بڕیاری لەبارەوە دەدات.

مانگی رابردوو، دادگای فیدراڵی رایگەیاندبوو، ناتوانن هیچ بڕیارێك لەبارەی دەستووری بوون یاخود دەستووری نەبوونی ریفراندۆم بدەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.