ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ڕۆژنامه‌ى (دیار)ى لوبنانى، بڵاوی كرده‌وه، پێنج ئه‌فسه‌ر، كه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی شازاده موتعب، كوڕى شاى كۆچكردوو شا عه‌بدوڵا و فه‌رمانده‌ى گاردى نیشتمانى سعوودی كه 200 هه‌زار ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز له خۆ ده‌گرێت، ته‌قه‌یان له محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێشنینی سعوودیه كرد، به‌لام ناوبراو به سه‌لامه‌تى رزگارى بووه.
ئاشكراى كردووه، كه پێنج ئه‌فسه‌ره‌كه ته‌قه‌یان له كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى جێ‌نشین كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك له پاسه‌وانه‌كانى بریندار بوون، به‌ڵام محه‌مه‌د بن سه‌لمان، له‌و هه‌وڵى كوشتن ڕزگارى بووه، چونكه ئۆتۆمبێله‌كه‌ى گولـله‌نه‌به‌ڕ بووه، دواتر به‌په‌له ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به جێنشینه‌كه‌وه گه‌یندراوه‌ته وه‌زاره‌تى به‌رگرى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.