هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ڕووسیا، ئێران و توركیا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، له لووتكه‌یه‌كی سێ قۆڵیدا له توركیا، له‌باره‌ی داهاتووی سووریا كۆ ده‌بنه‌وه و دووپاتیش له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌یه كه به ده‌ست كورده‌وه‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕای گه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، ئێران و توركیا ده‌ستیان پێ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكرێت بۆ لووتكه‌ی نێوان هه‌رسێ وڵات له ڕۆژی چوارشه‌می داهاتوو (22ی تشرینی دووه‌م) له شاری ئه‌نتاڵیا باشووری ڕۆژئاوای توركیا.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیران مه‌ولوود چاوشئۆغڵوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سێرگی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌بێ و به شێوه‌یه‌كی داخراو له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی پێوه‌ست به سووریا و كرداری ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته تاوتوێ ده‌كرێ.
توركیا ده‌یه‌وێ هه‌رچۆنێك بێت ڕووسیا ڕازی بكات به ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی (په‌یه‌ده) بێت كه له‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر سنووری ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتدارن و به شێوه‌ی چه‌ند كانتۆنێك حكوومه‌تی خۆجێییان پێك هێناوه.
لای خۆشیه‌وه سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی توركیا و ئێران لە ئەنتالیاوە رایگەیاند: "كۆبوونەوەكەیان ئەرێنی بووە و تەواوی پرسەكانی پەیوەست بە سووریایان تاوتوێ كردووه. لە نێویشیاندا بەشداری كورد لە كۆنگرەی گوتوبێژەكانی نیشتیمانی كە بریارە 22 ی ئەم مانگە لە سوچی بەرێوەبچن.
لاڤرۆڤ گووتی: ئەو كۆبوونەوەیەیان وەك ئامادەكارییەك بووە بۆ لووتكەی رووسی - توركی - ئێرانی لە سوچی و ئەو بابه‌تانه‌ی كە لەسەری گەیشتوونەتە رێككەوتن پێشكەشی سەرۆكی وڵاتەكانیانی دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.