Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:44

بەھۆی وەرگەڕانی پاسێک له‌ دیاربه‌کر 20 کەس بوونە قوربانی

 دوو كه‌س گیانیان لەدەست داو 18 کەسی دیکەش بریندار بوون
کوردستان TV
100%

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 19/11/2017، لەسەر ڕێگای نێوان پارێزگای (دیاربەکر - ئەلعەزیز)، پاسێکی گەشتیاری وەرگەڕاو بەھۆیه‌وه‌ دوو سەرنشینی نێو پاسەکە گیانیان لەدەست داو 18 کەسی دیکەش بریندار بوون، كه‌ سەرجەم بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دیاربەکر گواسترانەوە.

دواتر تیمه‌كانى هاتۆچووى دیاربه‌ركر گه‌یشتنه‌ شوێنى رووداوه‌كه‌و ئاشكرایان كرد كه‌ به‌هۆى خێرایی لێخۆرێنه‌وه‌ ، پاسه‌كه‌ كۆنترۆلى له‌ده‌ستداوه‌و رێره‌وى گوڕیوه‌و سه‌ره‌نجام رووداوه‌كه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.