Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 12:21

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی نوێی بەریتانیا کۆبوونەوە

مەسرور بارزانی پێگیریی هەرێمی بە بەشداری لە هاوپەیمانیی جەنگی دژی تیرۆر دووپات کردەوە
کوردستان TV
100%


مەسرور بارزانی و باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا کۆبوونەوە و چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی هەرێم و بەریتانیا تاوتوێ كرد، جۆناتان ویلکس رایگه‌یاند پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتی دانوستانێکی ئاشتیانە لە سەر بنەمای دەستور بۆ چارەسەریی گشت کێشەکانی نێوان هەردوولا دووپات کردەوە.

 ئەمرۆ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جۆناتان ویلکس باڵیۆزی نوێی بەریتانی لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لە میانەی ئەم دیدارەدا چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی هەرێم و بەریتانیا تاوتوێ کران و باڵیۆزی بەریتانی جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەیان پاڵپشتی لە مافە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و هاوکار دەبن بۆ ئەوەی هەرێم ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنێت و هەرچی زووتر پێشکەوتنی ئابوووری و دارایی و ئاوەدانی بە خۆیەوە ببینێتەوە.

باڵیۆزی بەریتانی لە ئاماژە بە دوا ڕەوشی پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتی دانوستانێکی ئاشتیانە لە سەر بنەمای دەستور بۆ چارەسەریی گشت کێشەکانی نێوان هەردوولا دووپات کردەوە.

لە بەرامبەردا راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێێ بەریتانیا خواست و جەختی لە بەردەوامی و بەهێزترکردنی پەیوەندی دوولایەنە کردەوە. لە بارەی دوا رەوشی دەڤەرەکە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم پێگیریی هەرێمی بە بەشداری لە هاوپەیمانیی جەنگی دژی تیرۆر دووپات کردەوە و ئاواتی خواست بە چارەسەریی بنەڕەتیی کێشەکان و ڕواندنەوەی گرژیەکان بتوانرێت زەمینەی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی لە دەڤەرەکە لەناو ببردرێت.

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش پاڵپشتیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بۆ دەستپێکردنی دیالۆگێکی ئاشتیانەی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەولێر و بەغدا لە پێناو چارەسەریی کێشەکان بە گرنگ زانیی و ئاواتی خواست هەرچی زووتر بەغدا بە ڕێز گرتن لە دەستور وەڵامی ئەرێنیی بۆ هەوڵەکانی هەرێم لە پێناو دەستپێکردنی گفتوگۆ هەبێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.