ئۆفیسی كه‌ركووكی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق، به‌یاننامه‌یه‌كی حه‌وت خاڵیی له‌باره‌ی دۆخی ئێستای ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ئاراسته‌ی (حه‌یده‌ر عه‌بادی)، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه.
به‌یاننامه‌كه‌ی ئۆفیسی كه‌ركووكی مادده‌ی 140 له سه‌ره‌تاكه‌یدا هاتووه كه ''ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان به گشتی و له پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكان به‌تایبه‌ت، كاره‌ساتێكی نوێ و نه‌خوازراوی به‌دوای خۆیدا هێناوه.''
ئۆفیسی كه‌ركووكی مادده‌ی 140 داوا له (حه‌یده‌ر عه‌بادی) ده‌كات به پێی ده‌ستوور هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كان بكات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ''هه‌رچی هێزی به ناوی حه‌شدی شه‌عبی، حه‌شدی وه‌ته‌نی، سوات و فرقه‌ی زه‌هه‌بی، یان له ژێر هه‌ر ناوونیشانێك هه‌یه، له پارێزگای كه‌ركووك بچنه ده‌ره‌وه و پاراستنی ئه‌منییه‌تی شار و ناوچه‌كان به پۆلیسی ناوخۆ و ئیتحادی بسپێردرێت.''
هه‌روه‌ها له چه‌ند خاڵێكی دیكه‌دا داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كراوه كه ''هه‌رچی زووه بازگه و خاڵی پشكنین كه له جاده و شه‌قامه‌كان هه‌یه، ڕابگیرێن و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و دیارده‌یه نه‌مێنێت. هه‌ڵكوتان و پشكنینی ماڵانی گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان به زووترین كات ڕابگرن. گرتن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له هه‌ركه‌سێك مایه‌ی قبووڵكردن نییه، به‌تایبه‌ت تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌خسی و سیاسی.''
له خاڵی چواره‌می ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داواكراوه كه ''هه‌رچی بنكه و باره‌گای حزبه كوردستانییه‌كان هه‌یه، ته‌سلیمی حزبه‌كان بكرێته‌وه و كار و چالاكیی سیاسی‌یان به پێی یاسا زامن بكرێت.''
ئۆفیسی كه‌ركووكی مادده‌ی 140، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و مادده‌یه، ده‌ستووری و زیندووه و كاركردن به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مادده‌یه، مایه‌ی قبووڵ نییه.
له خاڵی حه‌وته‌میشدا داوا كراوه ''خێزانه ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان بگه‌ڕێندرێنه‌وه و له ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه بكرێته‌وه كه به‌ر هاووڵاتییان كه‌وتووه.''
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.