Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 14:24

هێزەکانی عێراق و ئەمریکا مووسڵی کۆنیان پشکنی

مانگی تەمموزی ئەمساڵ موسڵ كۆنترۆڵ كرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

هێزێکی هاوبەشی عێراقی و ئەمریکی بە هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنین بە دوای چەکدارانی داعش لە ناوچەی موسڵی کۆن ئه‌نجامداوه‌ و چەندین چەک و تەقەمەنی بەجێماوی داعشیش دەستیان بەسەرداگیراوە.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19/11/2017 هێزەکانی ئەمریکا بەشدارییان لە پرۆسەیه‌كی گەڕان و پشکنین بە دوای چەکدارانی داعش لە ناوچەی موسڵی کۆن كرد.

نەجم جبووری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند: "هێزێکی هاوبەشی عێراقی و ئەمریکی بە هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنین بە دوای چەکدارانی داعش لە ناوچەی موسڵی کۆن ئه‌نجامدا.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا ده‌ڵێت: ناوچەی موسڵی کۆن بەتەواوی لە چەکدارانی داعش پاککراوەتەوە و چەندین چەک و تەقەمەنی بەجێماوی داعشیش دەستیان بەسەرداگیراوە.

مانگی تەمموزی ئەمساڵ دوای نزیکەی 9 مانگ لە شەڕوپێکدادان لەگەڵ چەکدارانی داعش تەواوی شاری موسڵیان کۆنترۆڵکردەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.