ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی(ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت) ڕایگه‌یاند، ئه‌و مووشه‌كه‌ی میلیشیای حوسی چه‌ند ڕۆژێك پێشتر ئاراسته‌ی سعوودیا‌ی كرد، به واتای مه‌ترسیداریی به‌زاندنی سنووره‌كانه له لایه‌ن ئێرانه‌وه.
له وتارێكیدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب له قاهیره پێشكه‌شی كرد، (ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت) جه‌ختی كرده‌وه ''مووشه‌كه‌كه په‌یامی دوژمنكاریی ئێرانه و به هیچ جۆرێك قه‌بووڵ ناكرێ.'' هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ''به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی ئێران، به واتای هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیداره به‌سه‌ر ناوچه‌كه و سهقامگیرییركری.''
ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی زیاتر له‌باره‌ی ئێرانه‌وه دوا و گوتی ''ئێران ستراتیژی تاییفی پێڕۆ ده‌كات كه مه‌به‌ست لێی قووڵكردنه‌وه‌ی ململانێكانی ناوچه‌كه‌یه و، هه‌وڵ ده‌دات یه‌مه‌ن دڕكێك بێ به كه‌له‌كه‌ی سعوودیا و جیهانی عه‌ره‌بییه‌وه.''
داوایشی له تاران كرد ''به سیاسه‌ته‌كانی له ناوچه‌كه‌دا بچێته‌وه و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی رابگرێ.''
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه به‌په‌له‌یه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بیدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیا(عادل جبێر) گوتی، ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی ئێرانی بۆ سعوودیا به واتای دووباره‌كردنه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی دوژمنكارییه و ''بێده‌نگی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و دوژمنكارییه‌ی ئێران كه له ڕێگه‌ی به‌كرێگیراوانی له ناوچه‌كه‌دا ده‌یكات، به واتای ئه‌وه‌یه هیچ پایته‌ختێكی وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه له ئاسایش‌دا نییه.''
ئه‌و گوتیشی ''ئه‌م كرده‌وانه‌ی ئێران وایكردووه، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كۆكن به یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی داڵده‌ده‌ری تووندڕۆیی ناو ببات''، جه‌ختیشی كرده‌وه ''ده‌بێ به جیددی دژ به كرده‌وه‌كانی ئێران بوه‌ستینه‌وه.''
وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حرێن(خالد بن ئه‌حمه‌د ئال خه‌لیفه)ش گوتی ''گه‌وره‌ترین باڵی ئێران له ناوچه‌كه‌دا حزبوڵڵایه''، ئه‌و ده‌ڵێ ''ئێران مه‌ترسییه به‌سه‌ر ئاسایشی وڵاتانی عه‌ره‌به‌وه.''
كۆبوونه‌وه به‌په‌له‌كه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب، بۆ گوتووێژ بوو له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها میلیشیای حوسی و حزبوڵڵایان به جێبه‌جێكاری سیاسه‌ته‌كانی ئێران ناو برد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی شه‌رقولئه‌وسه‌تی میسڕی، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای سعوودیا، و به پاڵپشتیی ئیمارات و به‌حرێن و كوێت بووه، تا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب چۆنیه‌تیی هبرهوڕووبوونهوهی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا بخه‌نه به‌ر باسه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.