وه‌زیرێكی ئیسرائیلی رایده‌گه‌ێنێ، په‌یوه‌ندیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا و به‌شێك له‌و په‌یوه‌ندیانه نهێنین و عاده‌ته‌ن ئێمه ئه‌و لایه‌نه نین كه بترسین له ئاشكراكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه.
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی سوپای ئیسڕائیلدا كاتێك سه‌باره‌ت به هۆكاری شاردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و سعودیه پرسیاری لێكرا، وه‌زیری وزه‌ی ئیسڕائیل یۆڤاڵ شناینتز گوتی: په‌یوه‌ندیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا و به‌شێك له‌و په‌یوه‌ندیانه نهێنین و عاده‌ته‌ن ئێمه ئه‌و لایه‌نه نین كه بترسین له ئاشكراكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه.
گوتیشی: لایه‌نه‌كه‌ی دیكه گرنگی ده‌دات به نهێنی مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان. به‌ڵام به‌لای ئێمه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه به‌ڵام ڕێز له خواستی به‌رامبه‌ره‌كه‌مان ده‌گرین كاتێك په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سعودیه و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا گه‌شه ده‌كات، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی زۆر گه‌وره‌تر هه‌یه به‌ڵام ئێمه به نهێنی ده‌یهێڵینه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆیته‌ر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.