پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان و رێبه‌ری كاسۆلیكه‌كانی جیهان له رۆژی جیهانیی هه‌ژاران رێوڕه‌سمی عیشای ره‌ببانی له به‌رامبه‌ر چوار هه‌زار كه‌سی هه‌ژار به‌جێهێنا و وتی: كه یارمه‌تیدانی هه‌ژاران یه‌كێك له رێگاكانی به‌ده‌ستهێنانی پاسه‌پۆرتی به‌هه‌شته.
پاپا وتیشی له سیمای هه‌ژاراندا مه‌سیح به‌دی ده‌كه‌ین كه سه‌رباری ساماندارییه‌كه‌ی بوو به هه‌ژار، هه‌ر بۆیه‌ش هێزێكی رزگاریده‌ر له سیمای هه‌ژاران و له لاوازییه‌كه‌یان ده‌رده‌كه‌وێت.
وه ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی خه‌ڵكی جیهانه‌وه تۆزێك بایه‌خیان هه‌یه، ئه‌وانه هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه رێگه‌ی به‌هه‌شت به‌ره‌وڕوومان واڵا ده‌كه‌ن، ئه‌وه ئه‌ركی ئێمه‌یه كه خه‌مخۆری ئه‌وان بین.
پاپا فرانسیس جه‌ختیشی كرده‌وه كه خه‌مساردیی له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه وه‌ك گوناهێكی گه‌وره وایه، به‌و واتایه كه كاتێك روو وه‌رده‌گێڕین له خوشك یان برایه‌كی هه‌ژار، ئه‌وسا خه‌مساردیمان كردووه و ئه‌وه‌ش گوناهه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.