عادل جوبێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له كۆمكاری عه‌ره‌بیدا، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێوه‌چوو، هۆشداریدا كه بێده‌نگیی له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئێران كه به‌ده‌ستی به‌كرێ گیراوانی ئه‌نجامده‌درێت، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كام له پایته‌خته‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بیی له مه‌ترسیی موشه‌كه بالستیكه‌كانی ئێران پارێزراو نه‌بن.
عادل جوبێر وتیشی كه سعوودیه له به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی ئێران بێ هه‌ڵوێست نابێت و درێخیی له هیچ هه‌وڵێك ناكات بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی هاووڵاتیانی خۆی.
كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له كۆمكاری عه‌ره‌بیی له‌سه‌ر داوای سعوودیه به‌سترا و پرسی سه‌ره‌كیشی تاوتوێی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان بوو له كاروباری ناوخۆیی ئه‌م وڵاته‌دا.
به‌رپرسێكی دیپلۆماتیك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسای وتووه كه ریاز به‌نیازه له رێگه‌ی كۆماری عه‌ره‌بییه‌وه بڕیارنامه‌یه‌ك په‌سه‌ند بكات كه تیایدا ئێران و میلیشیا عه‌ره‌به‌كانی سه‌ر به ئێران ئیدانه بكرێن.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.