Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 16:25

گه‌نده‌ڵییه‌کی گه‌وره‌ی شاره‌وانی ئاشکرا ده‌کرێت

3000 زبڵدان دزراوه‌ و نرخی هه‌ریه‌كه‌یان به‌ 100 دۆلاره‌
کوردستان TV
100%

3000 زبڵدان كه‌ نرخی هه‌ریه‌كه‌یان ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 100 دۆلار، له‌ نێو شاره‌وانی وون ده‌بێ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ئه‌م دزی و گه‌نده‌ڵییه‌ ده‌ست پێده‌كرێت.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی نون، بوشرا حه‌سه‌ن عاشوور، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا ئاشكرای كردووه‌: بڕێكی زۆر له‌و زبڵدانانه‌ی كه‌ شاره‌وانی ته‌هران پێشكه‌شی شاره‌وانی كه‌ربه‌لای كردووه‌، دیار نه‌ماون و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌م دۆسییه‌ ده‌ست پێكردووه‌.

عاشوور روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌م زبڵدانانه‌ی وون بووه‌ 3000 زبڵدانه‌و نرخی هه‌ریه‌كه‌یان به‌ نزیكه‌ی 100 دۆلارخه‌ملێنراوه‌، زبڵدانه‌كانیش له‌ نێو شاره‌وانی كه‌ربه‌لا وون بوون و به‌شێكی كه‌مییان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دابه‌شكراوه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا ده‌شڵێ: له‌ كاتی به‌رێوه‌چوونی چله‌ی ئیمام حوسێن شاره‌وانی ته‌هران ئه‌م  زبڵدانانه‌ی به‌ شاره‌وانی پارێزگای كه‌ربه‌لا به‌خشیوه‌.

گوتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ وون بوونی ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ی زبڵدان له‌ شاره‌وانی كه‌ربه‌لا دا ده‌كه‌ین .

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.