سهعد حهریری سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی لوبنان سەردانی کۆماری میسری عەرەبی دەکات و لەگەل عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی ئەو وڵاتە، کۆدەبێتەوە.
هەرجەند واڕاگەیەندرابوو، کە دوو رۆژ دوای سەردانەکەی بۆ فەرەنسا، سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی لوبنان دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی، بەڵام نووسینگەکەی رایگەیاندووە، کە رۆژی سێشەممە 21/11/2017 حەریری دەچێتە میسر.
سەعد حەریری لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆدەبێتەوە و تاوتوێی رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسییەکانی ئێران و میلیشیاکانی لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.